خه ندان ـ
عارف قوربانی رایگه یاند له گه ڵ ئه وه ی ئێستا وه ك هاوڵاتییه كی ئاسایی و رۆژنامه نووسێكی سه ربه خۆ كارده كات، به ڵام مام جه لال پیاوێكی ئه وه نده گه وره یه له لای، ئه گه ر پێی بڵێت له كوردستانیش دامه نیشه جێبه جێی ده كات.
دوای ئه وه ی به هۆی نووسینی وتارێكه وه له ئه ندامێتی مه كته بی راگه یاندنی یه كێتیی نیشتمانیی كوردستان دووخرایه وه و راگه یه ندرا كه له یه كێتیشدا نه ماوه ، عارف قوربانی سه رۆكی دامه زراوه ی "خه ندان" رایگه یاند، هه رچه نده بڕیاری ده ركردنی به پێی په یڕه وی یه كێتی نایاساییه ، "به ڵام من به ئاساییی وه ریده گرم و مام جه لال لای من پیاوێكی ئه وه نده گه وره یه پێم بڵێ له كوردستانیش دامه نیشه ، جێبه جێی ده كه م".
قوربانی له لێدوانێكیدا بۆ هه فته نامه ی ئاوێنه رایگه یاند، پێشتر به هۆی پابه ندبوونی به یه كێتییه وه زۆرجار بۆ ئه وه ی یه كێتی تووشی ئیحراجی نه بێت، نه یویستووه زۆر شت بڵێت، یان چاوی له زۆرشت پۆشیوه ، به ڵام به هۆی ئه و بڕیاره وه له مه ودوا وه ك رۆژنامه نووسێكی سه ربه خۆ زیاتر ده ستكراوه و سه رپشك ده بێت و ئازادانه تر كارده كات.
سه باره ت به و لێدوانه ی وته بێژی یه كێتیش كه دوای بڵاوبوونه وه ی هه واڵی ده ركردنی له یه كێتیدا رایگه یاندبوو، كه عارف قوربانی ته نها له مه كته بی راگه یاندن دوورخراوه ته و ئێستاش هه ر ئه ندامی یه كێتییه ، عارف قوربانی وتی: "من له ساڵی 2007ه وه ته جمید بووم، ئه و رۆژه ی هه واڵه كه شیان پێدام وتیان له یه كێتیدا نه ماویت دواتر ده ڵێن له یه كێتیدا ماوه ، به ڵام له ئێستادا ته نها هاوڵاتییه كی ئاساییم و رۆژنامه نووسێكی سه ربه خۆم، ئه گه ر هه ر رۆژێكیش بمه وێت ببمه وه به یه كێتی ده چمه كه رتێكی رێكخستن و داواكارییه ك پێشكه ش ده كه م، تا وه ك ئه ندامێك وه رمبگرنه وه ".
برچسب: راميارى,
نویسنده: amad